| Developer: | EyeT Max (35) | ||
| Price: | Free | ||
| Rankings: | 0 | ||
| Reviews: | 0 Write a Review | ||
| Lists: | 0 + 0 | ||
| Points: | 0 + 144 (4.6) ¡ | ||
| Google Play | |||
Description
الحَمْدُللهِ والصَّلاةُ والسَّلَامُ عَلَى رَسُولِ الله، أمَّا بَعْد:
سوپاس بۆ خودا دوابەدوای ئەوەى كە چاپى یەكەمى تەفسیرى تەوحید پێشوازییەكى باشى لێكرا لەلایەن گەلى كوردى موسڵمانەوە بەتایبەتى گەنجان، جا هەر ئەوكات برایەكى موسڵمان داواى لە جەنابى مامۆستا عبدالقادر كرد كە ئیزنى پێبدات لەسەر خەرجى خۆى چاپى "دووەم"ـی بكات و وەك صەدەقەیەكى جاریە بڵاوی بكاتەوە، هەربۆیە هەر ئەو كات جەنابى مامۆستا دەستیكرد بە پێداچوونەوەى تەفسیرەكە تاكو ئامادەى بكات بوَ چاپى دووەم، سوپاس بۆ پەروەردگار ئەم پێداچوونەوەش لەلایەن ماموَستاوە كۆتایى پێهات وەكچۆن لە كوَتایى تەفسیرەكە نوسیویەتى:
(چاوپێداخشاندنەوە بۆ چاپى دووەم تەواو بوو لە ڕێكەوتى "25"ـى ڕەجەبى "1436"ـى كۆچى بەرامبەر بە "چواردەى پێنجى دوو هەزار و پانزە"ى زایینى، هەولێر؛ ولله الحمد والمنة)؛
بەڵام بەڵێنى ئەو برادەرەش وەك زوَرێك لەو بەڵێنانە دەرچوو كە بە مامۆستا درا و هیچكات جێبەجێ نەكرا؛
دیارە لە چاپی "یەكەم"ـدا هەندێك لە وشەكان مانا كرابوونەوە، جا مامۆستا بە باشی زانی كە زوَربەى وشەكانى قورئان بە شێوەى تاك مانا بكاتەوە تا خوێنەر زیاتر لەگەڵ وشەكانى قورئاندا ئاشنا ببێت، هەربۆیە دەستیكرد بە ماناكردنەوەی وشە نامۆكانى قورئان، بەڵام پێش ئەوەى بتوانێت تەواوى بكات، لە "1/11/2017" كوَچى دوایى كرد و بەرەو مەنزڵگاى كوَتایى كەوتەڕێ، رحمه الله تعالى و جعل الله سعيه في ميزان حسناته؛ جا ئێمەش بە یارمەتى پەروەردگار و هاوكارى چەند برایەكى بەڕێز و زانا، هەوڵماندا لەسەر شێوازى مامۆستا ئەوەى كە مابوو تەواوی بكەین، ولله الحمد؛
جیاوازى نێوان چاپى یەكەم و چاپى دووەم:
• ڕێكخستنى ڕستەكان و چاككردنى هەڵە زمانەوانییەكان:
چاپى یەكەم لەڕاستیدا كورتكراوەى وانە دەنگییەكانى ماموَستا بوو، جا ئەم كورتكردنەوە بووە هۆى ئەوەی كە لە هەندێك شوێندا هەست بە پچڕان و ناتەواوى ماناكەى بكرێت، هەربۆیە لە چاپى "دووەم"ـدا هەوڵدراوە ئەو شوێنانە دەستكارى بكرێت و لە ڕووی زمانەوانیشەوە پێداچوونەوەی بۆ بكرێت؛
• جیاكردنەوەى ماناى ئایەتەكە لە تەفسیرەكەی:
لە چاپى "یەكەم"ـدا ڕاڤەى ئایەتەكە تێكەڵ بە ماناكەى كرابوو، واتە پاش ماناكردنەوەی بەشێك لە ئایەتەكە ئەگەر ئەو بەشە پێویستى بە درێژەدان و تەفسیركردن هەبووایە، ئەوا هەر لەدواى مانای ئەو بەشە تەفسیرەكەشی نوسرابوو، بەڵام لە چاپى دووەمدا سەرەتا ماناى ئایەتەكە بەتەواوى كراوەتەوە پاشان خاڵێك (.) بۆ پیشاندانى كۆتایى ماناى ئایەتەكە دانراوە، ئینجا دەستكراوە بە تەفسیر و درێژەدان بە ماناى ئایەتەكە، كەواتە دانانی ئەو خاڵە واتە مانای ئایەتەكە لەو شوێنەدا كۆتایی پێدێت، ئەگەرچی لە هەندێك كاتدا ڕستەكە هێشتا تەواو نەبووە، هەروەها لەو شوێنانەی كە ڕستەكە پەیوەندە بە ئایەتی پاش خۆیەوە، سێ خاڵی لەم شێوەیە دانراوە (...)؛
• گۆڕینى شوێنى هەندێك بابەت:
بۆ نمونە باسی "بیدعە" كە لە چاپی "یەكەم"ـدا لە ئایەتی "سەد و حەڤدە"ـی سوڕەتی "بەقەڕە"دا بوو، لە چاپی "دووەم"ـدا لە ئایەتی "بیست و حەفت"ـی سوڕەتی "حەدید"دا دانراوە، هەروەها لە هەندێك لەو ئایەتانەی كە چەند مانایەكی بۆ باسكراوە، ئەو مانایە لە ئایەتەكەدا دانراوە كە نوسەر پێی وابووە ئەو مانایە نزیكتر و دروستترە، وە ماناكانی تریش خراونەتە ڕاڤەكەى؛
• گۆڕینى شێوازى دانانى ئایەتەكان:
لە چاپى "یەكەم"ـدا پەڕەى قورئان دانرابوو، بەڵام لە چاپى "دووەم"ـدا ئایەتەكان یەك لەدواى یەك لەگەڵ ماناكەیاندا دانراون، تاكو خوێنەر زوَر بە ئاسانى لەگەڵ خوێندنى ئایەتەكان بتوانێت مانا و ڕاڤەكەشى بخوێنێتەوە؛
• زیادكردنى ماناى وشە نامۆكان:
لە چاپى "دووەم"ـدا هەموو وشە نامۆكان بە شێوەى تاك بە تاك مانا كراونەتەوە كە ئەمە خۆى بۆ خۆى شتێكى تایبەت و ناوازەیە؛
لێرەدا بوَ باشتر تێگەیشتن و كەڵك وەرگرتنى زیاتر لە ماناى وشەكان، پێویستە چەند ڕوونكردنەوەیەك بخەینە پێش چاوى خوێنەری بەڕێز:
• لە ماناى وشەكاندا یەكەم جار ماناى دەقى وشەكە باس كراوە، ئینجا ئاماژە كراوە بەو مانایەى كە لە ئایەتەكەدا مەبەستە، بۆنموونە ماناى وشەى [مُتْرَفُوهَا] بەم شێوەیە نوسراوە:
[مُتْرَفُون: (ك: مُتْرَف) ئەوەی كە خراوەتە ناو ژیانێكی پڕ لە ناز و نیعمەت و ڕاحەتییەوە، خۆشگوزەران، دەوڵەمەند، كاربەدەست]
.....
[مُسَوِّمِين: (ك: مُسَوِّم) ئەوەی كە شتێك دیاری دەكات و نیشانەی لەسەر دادەنێت، دیاریكەر، نیشانەداركەر، هەروەها بە (مُسَوَّمِين)ـیش خوێنراوەتەوە واتە: دیاریكراو، نیشانەداركراو]؛
اللَّهم اجْعَلْ عَمَلي كُلَّهُ صَالِحاً واجْعَلْهُ لِوَجْهِكَ خَالِصاً وَلا تَجْعَل لِأَحَدٍ فيه شَيْئَاً، اللهم آمين
مسعود عبدالقادر توحیدى
12 ربيع الأول 1444
9/10/2022
Screenshots



What's new
- Version: 1.3.1
- Updated:
Price History
- Today: Free
- Minimum: Free
- Maximum: Free
Track prices
Developer
- EyeT Max
- Platforms: Android Apps (35)
- Lists: 0 + 0
- Points: 0 + 5,792 ¡
- Rankings: 0
- Reviews: 0
- Discounts: 0
- Videos: 1
- RSS: Subscribe
Points
0 ☹️
Rankings
0 ☹️
Lists
0 ☹️
Reviews
Be the first to review 🌟
Additional Information
- Version: 1.3.1
- Category:
Android Apps›Books & Reference - OS:
Android - Size:
21 Mb - Content Rating:
Everyone - Google Play Rating:
4.6(144) - Updated:
- Release Date:
Contacts
- Website:
https://eyetmax.com/
«Tafsiri Tawhid تەفسیری تەوحید» is a Books & Reference app for Android, developed by «EyeT Max». It was first released on and last updated on . This app is currently free. This app has not yet received any ratings or reviews on AppAgg. On Google Play, the current store rating is 4.6 based on 144 votes. AppAgg continuously tracks the price history, ratings, and user feedback for «Tafsiri Tawhid تەفسیری تەوحید». Subscribe to this app or follow its RSS feed to get notified about future discounts or updates.
- 🌟 Share
- Google Play
You may also like
-
- Tafsiri Baran تەفسیری باران
- Android Apps: Books & Reference By: EyeT Max
- Free
- Lists: 0 + 0 Rankings: 0 Reviews: 0
- Points: 0 + 51 (4.8) Version: 1.2.3 تەفسیری باران تایبه تمه ندی یه كانی ته فسیری باران: ١- دیارترین تایبه تمه ندی ته فسیری باران ئه وه یه ته فسیرێکی کورت نییە، چونکە بە تەفسیری کورت وەک پێویست لە مەبەست و مانای ئایەتەکان ⥯
-
- Tafsiri Asan تەفسیری ئاسان
- Android Apps: Books & Reference By: EyeT Max
- Free
- Lists: 0 + 0 Rankings: 0 Reviews: 0
- Points: 0 + 194 (4.5) Version: 1.0.1 بسم الله الرحمن الرحيم بەناوى (الله)ى زۆر بەسۆز و بێنیهایەت میهرەبان تەفسیری قورئانی پیرۆز ناوی کتێب : تەفسیری ئاسان نوسینی : بورھان محمد ئەمین الحَمْدُللهِ والصَّلاةُ والسَّلَامُ ... ⥯
-
- Tafsiri Peshin تەفسیری پێشین
- Android Apps: Books & Reference By: EyeT Max
- Free
- Lists: 0 + 0 Rankings: 0 Reviews: 0
- Points: 0 + 61 (4.5) Version: 1.1.1 بسم الله الرحمن الرحيم بەناوى (الله)ى زۆر بەسۆز و بێنیهایەت میهرەبان تەفسیری قورئانی پیرۆز ناوی کتێب : تەفسیری پێشین نوسینی : عثمان أحمد حاتم قورئان كۆتا پەیامى خواى پەروەردگارە بۆ ... ⥯
-
- Tafsiri raman تەفسیری ڕامان
- Android Apps: Books & Reference By: EyeT Max
- * Free
- Lists: 0 + 0 Rankings: 0 Reviews: 0
- Points: 0 + 459 (4.9) Version: 1.6.0 ته فسيرى ڕامان له ماناو مه به ستی قورئان له نوسینی به ڕێز: مامۆستا مه لا ئه حمه د كاكه مه حموود - به ره حمه ت بێت تایبه تمه ندییه كانی ته فسیری ڕامان: - له دیارترینی تایبه تمه ندی ته ... ⥯
-
- تەفسیری نوور | قورئانی پیرۆز
- Android Apps: Books & Reference By: HaxHan
- Free
- Lists: 0 + 0 Rankings: 0 Reviews: 0
- Points: 0 + 3,253 (4.9) Version: 1.2.1 تەفسیری ڕوونی قورئانی پیرۆز بە زمانی شیرینی كوردی. تایبەت مەندییەكان : پێكدێت لە ١١ تەفسیری كوردی [تەوحید، ڕۆشن، ئاسان، ڕامان، ڕێبەر، مویەسەر، پوختە، هەژار، ژیان، ڕوناهی، سەناهی] ... ⥯
-
- Tafsiri ya Riyadh Swalihina
- Android Apps: Books & Reference By: Bongoclass
- * Free
- Lists: 0 + 0 Rankings: 0 Reviews: 0
- Points: 0 + 0 Version: 1.0.0 Tafsiri ya Riyadh Swalihin (Translation of Riyadhus Swalihin) is an app that brings you the full Swahili translation of the famous book Riyadhus Swalihin by Imam An-Nawawi. It is ... ⥯
-
- Tafsiri Hilol
- Android Apps: Books & Reference By: Hilol Nashr nashriyoti
- * Free
- Lists: 0 + 0 Rankings: 0 Reviews: 0
- Points: 0 + 13,086 (4.9) Version: 4.1.5 This app includes the work "Tafsiri Hilal" by Sheikh Muhammad Sadiq Muhammad Yusuf. The app's free features include: Reading the Madinah mushaf; Listening to verses (recitations by ... ⥯
-
- تەفسیری المیسر بەکوردی
- Android Apps: Books & Reference By: Kurdish Developer
- Free
- Lists: 0 + 0 Rankings: 0 Reviews: 0
- Points: 0 + 80 (4.9) Version: 1.0 التفسیر المیسر بەزمانی كوردی نوسینی : هەڵبژاردەیەك لە زانایان وەڕگێڕانی : لیژنەیەك بەسەرپەرشتی و بەشداری : عدنان بارام كەلاری بەرگی یەكەم : چاپی یەكەم 1439 ك ـ 2018 م ئەم تەفسیرە: ... ⥯
-
- Tafsiri Muyassar
- Android Apps: Books & Reference By: Gigalab.uz
- Free
- Lists: 0 + 0 Rankings: 0 Reviews: 0
- Points: 0 + 0 Version: 1.0.6 Sаudiya Аrаbistоni Islоmiy ishlаr, vаqflаr, dа vаt vа irshоd vаzirligigа qаrаshli Qirоl Fаhd nоmli Qur оni Kаrimni chоp etish muаssаsаsi ilmiy ishlаr mаrkаzi qоshidа bir guruh ulаmоlаr ⥯
-
- Biblia Tafsiri Mbalimbali
- Android Apps: Books & Reference By: Kaka Doctor Company
- Free
- Lists: 0 + 0 Rankings: 0 Reviews: 0
- Points: 0 + 165 (5.0) Version: 7.5 Kama wewe ni msomaji wa Neno la Mungu basi Biblia hii yenye tafsiri mbalimbali ni mahususi kwa ajili yako ili uweze kulinganisha Neno la Mungu katika Biblia mbalimbali na Tafsiri ... ⥯
-
- তাওহীদ | Tawhid
- Android Apps: Books & Reference By: Islamic App Store
- * Free
- Lists: 0 + 0 Rankings: 0 Reviews: 0
- Points: 0 + 0 Version: 1.8 তাওহীদ ইসলামের প্রাথমিক ও প্রধান ধাপ যার মাধ্যমে আমরা ইসলামে প্রবেশ করি।তাওহীদ ও আকিদা পরষ্পর সম্পর্কযুক্ত। আকিদার পারিভাষিক অর্থ হল বিশ্বাস যা ইমানের সাথে সরাসরি সম্পর্ক যুক্ত। তাওহীদ ⥯
-
- Yasin Surasi - mp3, tafsiri.
- Android Apps: Books & Reference By: TOJIKBACHA.PRO
- * Free
- Lists: 0 + 0 Rankings: 0 Reviews: 0
- Points: 0 + 0 Version: 16.0 Yasin surasining arab va o'zbek tillariga tarjimasi va tafsiri. ⥯
-
- Tafsir Muyasar تەفسیری المیسر
- Android Apps: Books & Reference By: EyeT Max
- * Free
- Lists: 0 + 0 Rankings: 0 Reviews: 0
- Points: 0 + 57 (4.8) Version: 1.1.1 (التفسیر المیسر) بە کوردى نوسینی: هەڵبژاردەیەك لە زانایان وەرگێڕانی: نەوا محمد سعید لە بڵاوکراوەی: نوسینگەی تەفسیر ٢٠٢٠م ⥯
-
- Ktab Tawhid ڕاڤەی كتاب التوحيد
- Android Apps: Books & Reference By: EyeT Max
- Free
- Lists: 0 + 0 Rankings: 0 Reviews: 0
- Points: 0 + 36 (5.0) Version: 1.0.0 تایبەتمەندی ڕاڤەی (کتاب التوحید): ١- هەموو بابەکان و ئایەت و فەرموودە و وتەی زانایان کراوەتە کوردی جگە لە مسائلەکان. ٢- هەموو ئایەتێک و فەرموودەیەک و وشەکانیان ڕاڤە کراون و سوودەکانیان ⥯