개발자: Abdulwahab F. Omar (27)
가격: 무료
순위: 0 
리뷰: 0 리뷰 작성
목록: 0 + 0
포인트: 0 + 23 (4.7) ¡
App Store

기술

Tafsiri Tawhid تەفسیری تەوحید
بسم الله الرحمن الرحيم
الحَمْدُللهِ والصَّلاةُ والسَّلَامُ عَلَى رَسُولِ الله، أمَّا بَعْد:
سوپاس بۆ خودا دوابەدوای ئەوەى كە چاپى یەكەمى تەفسیرى تەوحید پێشوازییەكى باشى لێكرا لەلایەن گەلى كوردى موسڵمانەوە بەتایبەتى گەنجان، جا هەر ئەوكات برایەكى موسڵمان داواى لە جەنابى مامۆستا عبدالقادر كرد كە ئیزنى پێبدات لەسەر خەرجى خۆى چاپى "دووەم"ـی بكات و وەك صەدەقەیەكى جاریە بڵاوی بكاتەوە، هەربۆیە هەر ئەو كات جەنابى مامۆستا دەستیكرد بە پێداچوونەوەى تەفسیرەكە تاكو ئامادەى بكات بوَ چاپى دووەم، سوپاس بۆ پەروەردگار ئەم پێداچوونەوەش لەلایەن ماموَستاوە كۆتایى پێهات وەكچۆن لە كوَتایى تەفسیرەكە نوسیویەتى:
(چاوپێداخشاندنەوە بۆ چاپى دووەم تەواو بوو لە ڕێكەوتى "25"ـى ڕەجەبى "1436"ـى كۆچى بەرامبەر بە "چواردەى پێنجى دوو هەزار و پانزە"ى زایینى، هەولێر؛ ولله الحمد والمنة)؛
بەڵام بەڵێنى ئەو برادەرەش وەك زوَرێك لەو بەڵێنانە دەرچوو كە بە مامۆستا درا و هیچكات جێبەجێ نەكرا؛
دیارە لە چاپی "یەكەم"ـدا هەندێك لە وشەكان مانا كرابوونەوە، جا مامۆستا بە باشی زانی كە زوَربەى وشەكانى قورئان بە شێوەى تاك مانا بكاتەوە تا خوێنەر زیاتر لەگەڵ وشەكانى قورئاندا ئاشنا ببێت، هەربۆیە دەستیكرد بە ماناكردنەوەی وشە نامۆكانى قورئان، بەڵام پێش ئەوەى بتوانێت تەواوى بكات، لە "1/11/2017" كوَچى دوایى كرد و بەرەو مەنزڵگاى كوَتایى كەوتەڕێ، رحمه الله تعالى و جعل الله سعيه في ميزان حسناته؛ جا ئێمەش بە یارمەتى پەروەردگار و هاوكارى چەند برایەكى بەڕێز و زانا، هەوڵماندا لەسەر شێوازى مامۆستا ئەوەى كە مابوو تەواوی بكەین، ولله الحمد؛
جیاوازى نێوان چاپى یەكەم و چاپى دووەم:
• ڕێكخستنى ڕستەكان و چاككردنى هەڵە زمانەوانییەكان:
چاپى یەكەم لەڕاستیدا كورتكراوەى وانە دەنگییەكانى ماموَستا بوو، جا ئەم كورتكردنەوە بووە هۆى ئەوەی كە لە هەندێك شوێندا هەست بە پچڕان و ناتەواوى ماناكەى بكرێت، هەربۆیە لە چاپى "دووەم"ـدا هەوڵدراوە ئەو شوێنانە دەستكارى بكرێت و لە ڕووی زمانەوانیشەوە پێداچوونەوەی بۆ بكرێت؛
• جیاكردنەوەى ماناى ئایەتەكە لە تەفسیرەكەی:
لە چاپى "یەكەم"ـدا ڕاڤەى ئایەتەكە تێكەڵ بە ماناكەى كرابوو، واتە پاش ماناكردنەوەی بەشێك لە ئایەتەكە ئەگەر ئەو بەشە پێویستى بە درێژەدان و تەفسیركردن هەبووایە، ئەوا هەر لەدواى مانای ئەو بەشە تەفسیرەكەشی نوسرابوو، بەڵام لە چاپى دووەمدا سەرەتا ماناى ئایەتەكە بەتەواوى كراوەتەوە پاشان خاڵێك (.) بۆ پیشاندانى كۆتایى ماناى ئایەتەكە دانراوە، ئینجا دەستكراوە بە تەفسیر و درێژەدان بە ماناى ئایەتەكە، كەواتە دانانی ئەو خاڵە واتە مانای ئایەتەكە لەو شوێنەدا كۆتایی پێدێت، ئەگەرچی لە هەندێك كاتدا ڕستەكە هێشتا تەواو نەبووە، هەروەها لەو شوێنانەی كە ڕستەكە پەیوەندە بە ئایەتی پاش خۆیەوە، سێ خاڵی لەم شێوەیە دانراوە (...)؛

• گۆڕینى شوێنى هەندێك بابەت:
بۆ نمونە باسی "بیدعە" كە لە چاپی "یەكەم"ـدا لە ئایەتی "سەد و حەڤدە"ـی سوڕەتی "بەقەڕە"دا بوو، لە چاپی "دووەم"ـدا لە ئایەتی "بیست و حەفت"ـی سوڕەتی "حەدید"دا دانراوە، هەروەها لە هەندێك لەو ئایەتانەی كە چەند مانایەكی بۆ باسكراوە، ئەو مانایە لە ئایەتەكەدا دانراوە كە نوسەر پێی وابووە ئەو مانایە نزیكتر و دروستترە، وە ماناكانی تریش خراونەتە ڕاڤەكەى؛
• گۆڕینى شێوازى دانانى ئایەتەكان:
لە چاپى "یەكەم"ـدا پەڕەى قورئان دانرابوو، بەڵام لە چاپى "دووەم"ـدا ئایەتەكان یەك لەدواى یەك لەگەڵ ماناكەیاندا دانراون، تاكو خوێنەر زوَر بە ئاسانى لەگەڵ خوێندنى ئایەتەكان بتوانێت مانا و ڕاڤەكەشى بخوێنێتەوە؛
• زیادكردنى ماناى وشە نامۆكان:
لە چاپى "دووەم"ـدا هەموو وشە نامۆكان بە شێوەى تاك بە تاك مانا كراونەتەوە كە ئەمە خۆى بۆ خۆى شتێكى تایبەت و ناوازەیە؛
لێرەدا بوَ باشتر تێگەیشتن و كەڵك وەرگرتنى زیاتر لە ماناى وشەكان، پێویستە چەند ڕوونكردنەوەیەك بخەینە پێش چاوى خوێنەری بەڕێز:
• لە ماناى وشەكاندا یەكەم جار ماناى دەقى وشەكە باس كراوە، ئینجا ئاماژە كراوە بەو مانایەى كە لە ئایەتەكەدا مەبەستە، بۆنموونە ماناى وشەى [مُتْرَفُوهَا] بەم شێوەیە نوسراوە:
[مُتْرَفُون: (ك: مُتْرَف) ئەوەی كە خراوەتە ناو ژیانێكی پڕ لە ناز و نیعمەت و ڕاحەتییەوە، خۆشگوزەران، دەوڵەمەند، كاربەدەست]
.....
[مُسَوِّمِين: (ك: مُسَوِّم) ئەوەی كە شتێك دیاری دەكات و نیشانەی لەسەر دادەنێت، دیاریكەر، نیشانەداركەر، هەروەها بە (مُسَوَّمِين)ـیش خوێنراوەتەوە واتە: دیاریكراو، نیشانەداركراو]؛
اللَّهم اجْعَلْ عَمَلي كُلَّهُ صَالِحاً واجْعَلْهُ لِوَجْهِكَ خَالِصاً وَلا تَجْعَل لِأَحَدٍ فيه شَيْئَاً، اللهم آمين
مسعود عبدالقادر توحیدى
12 ربيع الأول 1444
9/10/2022
더보기 ↓

스크린샷

#1. Tafsiri Tawhid تەفسیری تەوحید (iOS) 게시자: Abdulwahab F. Omar
#2. Tafsiri Tawhid تەفسیری تەوحید (iOS) 게시자: Abdulwahab F. Omar
#3. Tafsiri Tawhid تەفسیری تەوحید (iOS) 게시자: Abdulwahab F. Omar
#4. Tafsiri Tawhid تەفسیری تەوحید (iOS) 게시자: Abdulwahab F. Omar
#5. Tafsiri Tawhid تەفسیری تەوحید (iOS) 게시자: Abdulwahab F. Omar
#6. Tafsiri Tawhid تەفسیری تەوحید (iOS) 게시자: Abdulwahab F. Omar
#7. Tafsiri Tawhid تەفسیری تەوحید (iOS) 게시자: Abdulwahab F. Omar
#8. Tafsiri Tawhid تەفسیری تەوحید (iOS) 게시자: Abdulwahab F. Omar
#9. Tafsiri Tawhid تەفسیری تەوحید (iOS) 게시자: Abdulwahab F. Omar
#10. Tafsiri Tawhid تەفسیری تەوحید (iOS) 게시자: Abdulwahab F. Omar

새로운 기능

  • 버전: 1.3.1
  • 업데이트:
  • fix some bugs

가격

  • 오늘: 무료
  • 최소: 무료
  • 최대: 무료
가격 추적

개발자

포인트

0 ☹️

순위

0 ☹️

목록

0 ☹️

리뷰

첫 번째 리뷰를 남겨보세요 🌟

추가 정보

주소록

Tafsiri Tawhid تەفسیری تەوحیدTafsiri Tawhid تەفسیری تەوحید 단축 URL: 복사됨!
  • 🌟 공유하기
  • App Store

당신은 또한 같은 수 있습니다

    • Tafsiri Asan تەفسیری ئاسان
    • iOS 앱: 교육  게시자: Abdulwahab F. Omar
    • 무료  
    • 목록: 0 + 0  순위: 0  리뷰: 0
    • 포인트: 0 + 7 (5.0)  버전: 1.0.1   بسم الله الرحمن الرحيم بەناوى (الله)ى زۆر بەسۆز و بێنیهایەت میهرەبان تەفسیری قورئانی پیرۆز ناوی کتێب : تەفسیری ئاسان نوسینی : بورھان محمد ئەمین الحَمْدُللهِ والصَّلاةُ والسَّلَامُ ...
        ⥯ 
    • Tafsiri Peshin تەفسیری پێشین
    • iOS 앱: 교육  게시자: Abdulwahab F. Omar
    • 무료  
    • 목록: 0 + 0  순위: 0  리뷰: 0
    • 포인트: 0 + 10 (4.7)  버전: 1.1.1   بسم الله الرحمن الرحيم بەناوى (الله)ى زۆر بەسۆز و بێنیهایەت میهرەبان تەفسیری قورئانی پیرۆز ناوی کتێب : تەفسیری پێشین نوسینی : عثمان أحمد حاتم قورئان كۆتا پەیامى خواى پەروەردگارە بۆ ...
        ⥯ 
    • تەفسیری المیسر بەکوردی
    • iOS 앱: 교육  게시자: kurd app
    • 무료  
    • 목록: 0 + 0  순위: 0  리뷰: 0
    • 포인트: 0 + 5 (5.0)  버전: 1.0   التفسیر المیسر بەزمانی كوردی نوسینی : هەڵبژاردەیەك لە زانایان وەڕگێڕانی : لیژنەیەك بەسەرپەرشتی و بەشداری : عدنان بارام كەلاری بەرگی یەكەم : چاپی یەكەم 1439 ك ـ 2018 م ئەم تەفسیرە: ...
        ⥯ 
    • Tafsir Baran تەفسیری باران
    • iOS 앱: 교육  게시자: Abdulwahab F. Omar
    • 무료  
    • 목록: 0 + 0  순위: 0  리뷰: 0
    • 포인트: 0 + 18 (4.3)  버전: 1.2.3   تەفسیری باران تایبه تمه ندی یه كانی ته فسیری باران: ١- دیارترین تایبه تمه ندی ته فسیری باران ئه وه یه ته فسیرێکی کورت نییە، چونکە بە تەفسیری کورت وەک پێویست لە مەبەست و مانای ئایەتەکان
        ⥯ 
    • Homework Scan AI: SnapSolver
    • iOS 앱: 교육  게시자: Tawhid Joarder
    • 무료  
    • 목록: 0 + 0  순위: 0  리뷰: 0
    • 포인트: 0 + 88 (4.6)  버전: 1.0.15   SnapSolver is your ultimate academic companion that makes learning easier, faster, and more effective. Simply snap a photo of any homework problem and get instant, detailed ...
        ⥯ 
    • م.محمد مەلا فائق شارەزوری
    • iOS 앱: 교육  게시자: karzan kamal
    • 무료  
    • 목록: 0 + 0  순위: 0  리뷰: 0
    • 포인트: 0 + 9,387 (4.8)  버전: 1.4.5   ئەم بەرنامەیە بریتە لە وتارەکانی )مامۆستا محمد ملا فائق شارەزوری( پێکهاتوە لە ٦ بەشی سەرەکی کەئەمانەن تەفسیری قورئان - خوێندنەوەی ژیاننامەی پێغەمبەر - وتاری هەینی (٢٠١٣ - ٢٠٢٠) - ...
        ⥯ 
    • MA'ANONI DA SHIRIYAR ALQUR'ANI
    • iOS 앱: 교육  게시자: Essa Naser A Duraibi
    • 무료  
    • 목록: 1 + 0  순위: 0  리뷰: 0
    • 포인트: 1 + 4 (4.8)  버전: 1.0.2   - Tafiya ga aya ta hanyar rubuta lambarta - Jerin juzu'ai da surori - Karatun alƙur'ani da muryan Sheikh alhuzaifi Samun damar bincike a cikin ayoyin alƙur'ani da tafsiri da fassara - ...
        ⥯ 
    • Msahafu wa Kiswahili السواحيلي
    • iOS 앱: 교육  게시자: MP3Quran
    • 무료  
    • 목록: 0 + 0  순위: 0  리뷰: 0
    • 포인트: 0 + 0  버전: 1.0.1   Unaweza kupakua Programu na kuvinjari Qur'ani Tukufu pamoja na tafsiri (Hapa jina la lugha) kwa njia rahisi na nyepesi zaidi na kwa ubunifu mzuri wa kuvutia, uliobuniwa na wachoraji ...
        ⥯ 
    • Dr. Osman
    • iOS 앱: 교육  게시자: Parthenium Technologies
    • 무료  
    • 목록: 0 + 0  순위: 0  리뷰: 0
    • 포인트: 0 + 2 (5.0)  버전: 1.0.2   ئەپی سەرەکی جەنابی پ.د.عثمان محمد غريب پێکهاتووە لە کۆمەڵێک بابەتی بەسوود وەکو تەفسیری سایەی قورئان و تەواوی وتارەکانی هەینی و بەرنامە و کۆڕە تایبەتەکان بە سێ زمانی جیاواز. وەهەروەها ...
        ⥯ 
    • Siffatus Salatin Nabiyyi Jafar
    • iOS 앱: 교육  게시자: Abdulkarim Nasir
    • $1.99  
    • 목록: 0 + 0  순위: 0  리뷰: 0
    • 포인트: 0 + 2 (4.0)  버전: 1.2   Siffatus Salatin Nabiyyi MP3 - Sheikh Ja'afar Mahmud Adam Download this app to learn how to pray the Muslim Prayer as taught by Prophet Muhammad (s.a.w). The audio is in Hausa language
        ⥯ 
    • OpenArabic
    • iOS 앱: 교육  게시자: Jonas Andreasson
    • 무료  
    • 목록: 0 + 0  순위: 0  리뷰: 0
    • 포인트: 0 + 1 (5.0)  버전: 1445.9.6   Introducing OpenArabic, a platform designed to help you learn Arabic and gain a deeper understanding of Islamic texts. This reading platform offers a seamless transition from English ...
        ⥯ 
    • Cheikh Ali
    • iOS 앱: 교육  게시자: Hadjar Adam ABAKAR
    • 무료  
    • 목록: 0 + 0  순위: 0  리뷰: 0
    • 포인트: 0 + 0  버전: 1.1.0   Fonctionnalités principales : Enseignements et audios de Cheick Ali Mahmoud Fadoul Histoires captivantes des prophètes Rappels sur la Tawhid et l importance de la prière Conseils ...
        ⥯ 

당신은 또한 같은 수 있습니다

AppAgg에서 사용할 수 있는 검색 연산자
AppAgg에 추가
AppAgg
시작하기 – 무료예요
가입
로그인